ئەمڕۆ یەكشەممە لە سێ زانكۆی ئێران خۆپیشاندانی قوتابییان دەستی پێ كردەوە، خۆپیشاندانەكان گرژییان تێكەوت و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی هێزی باسیج، چەند قوتابییەك بریندار بوو.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: بۆ یادی چلەی قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی مانگی یەكی رابردووی ئێران، ئەمڕۆ قوتابییانی زانكۆكانی ئەمیری گەورە و شەریف بۆ تەكنەلۆژیا لە تاران و زانكۆی زانستی پزیشكی لە شاری مەشهەد خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
لە خۆپیشاندانەكان گرژی و رووبەرووبوونەوە لەنێوان قوتابییان و هێزەكانی هێزی باسیج دروست بوو و لە ئەنجامیشدا چەند قوتابییەك بریندار بوون.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەكان، جێگری سەرۆكی زانكۆكانی ئەمیری گەورە جەختی كردەوە كە هیچ قوتابییەك بەهۆی گردبوونەوەكانی ئەمڕۆ دەستگیر نەكراون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی زانستی ئێران داوای لە هێزەكان كردبوو لە كاتی گردبوونەوەی قوتابییان لە ڕێوڕەسمەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هەوڵی نانەوەی هیچ توندوتیژییەك لەنێو حەڕەمی زانكۆ نەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.