Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:30

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی عەلی عەللاق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی و ڕایگەیاند، لەم خەمە گەورەیەدا هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموویانین.

دەقی پەیامی هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێز جەنابی عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و بنەماڵەی عەللاق دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مونعیم عەللاق)ـی برایان، و لەم خەمە گەورەیەدا هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموویانین.

لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی فراوانی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

نێجیرڤان بارزانی 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.