Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

ستیڤ ویتکۆف هێڵە سوورەکانی ترەمپی بۆ ئێران ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، پەردەی لەسەر هێڵە سوورەکانی دۆناڵد ترامپ لادا لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی واشنتۆن، دەستبەرداربوونی تەواوەتی تارانە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز) ڕایگەیاند: پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ ڕێنمایی ڕوونی بە ئەو و جارید کۆشنەر داوە و گوتی: سەرۆک هێڵە سوورەکانی دیاری کرد و ڕایگەیاند نابێت هیچ پیتاندنێک هەبێت و دەبێت دەست بەسەر هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکاندا بگرین.

نێردەیەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا: ڕەنگە ئێران تەنها یەک هەفتە دوور بێت بۆ ئەوەی بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەبێت بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

ویتکۆف ڕاشیگەیاند: ترەمپ سەرسامە بەوەی ئێران تا ئێستا ئامادەی خۆبەدەستەوەدان نەبووە، سەرەڕای ئەو هەموو گوشارە ئابوورییانە و بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ویتکۆف باسی لەوەش کرد: بە فەرمانی ترەمپ چاوی بە ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران کەوتووە و گوتیشی: پەهلەوی پیاوێکی بەهێزە و بایەخ بە وڵاتەکەی دەدات، بەڵام ئەم سەردانە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ بووە نەک سیاسەتەکانی پەهلەوی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.