بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، ئاگرێک لە نێو کەمپی چەمشکۆ کەوتەوە و تیمەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن و دوو چادری نێو کەمپەکەش سووتاون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژووری کۆنترۆڵ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆ ئاگادارکراونەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بنکەی ڕکاڤای نوێ بە هاوکاریی مەفرەزەکانی نێو کەمپەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، توانراوە ئاگرەکە لە کاتێکی کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت و ڕێگری کراوە لەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بسەنێت لە نێو چادرەکانی دیکەی کەمپەکە.
سەبارەت بە زیانەکان، بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو چادر بەتەواوی سووتاون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.