Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

قایمقامیەتی هەولێر پشکنینی بۆ 11 شوێن لە گەڕەکی خانزاد کرد

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی چاودێریکردنی بازاڕ لە مانگی ڕەمەزاندا، لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر سەردان و پشکنینیان بۆ چەندین شوێن و فرۆشگای گەڕەکی خانزاد کرد و بەشێکیان ئاگادارکرانەوە سەردانی قایمقامیەت بکەن

ڕۆژی شەممە 21ـی شوبات، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌بەسەرچوو، لە گەڕەکی خانزاد لە شاری هەولێر 11 شوێن بەسەرکرانەوە.
 
قامقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز خواستێکی زۆر لەسەر شیرینەمەنییەکان (پاقڵاوە) و تورشیات لە لایەن هاووڵاتییانەوە زیاد دەبێت. بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و پاکی ئەو خۆراکانە سەردانی 11 شوێنیان لە گەڕەکی خانزاد کرد.

لە هەڵمەتەکەدا، چەند شوێنێکی وەک نانەواخانە و چێشتخانە و ماڕکێتیش بەسەرکراونەتەوە.
 
ئەو شوێنانەی پێویستە سەردانی قایمقامیەت بکەن:

شیرینەمەنی باوکی ئیڤان
نانەواخانەی سەربەرد
شیرینەمەنی حەمە پاقڵاوە
شیرینەمەنی جوانی عسل

ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێنماییەکان بوون:

شیرینەمەنی ئیمان
خواردنگەی حەسار ڕۆست
مارکێتی شارەکەم
کولێرە بە ڕۆنی شارەکەم
تورشیاتی زەیتونە
شیرینەمەنی باوکی مەدینە
شیرینەمەنی خەمتین
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.