Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:30

سڕبیا و سوید داوا له‌ هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌زوویی ئێران جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شەممە، هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی سڕبیا و سوید به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی فشاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئیران داوایان له‌ هاووڵاتییانیان كرد كه‌ ئێستا له‌ ئێرانن به‌زووی وڵاته‌كه‌ جێبهێڵن.

لای خۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سڕبیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به هۆی په ڕه سه ندنی گرژییه کان و مه ترسی تێکچوونی بارودۆخی ئه‌منیی پێشنیار ده که ین هه موو هاووڵاتییانی کۆماری سربیا که ئێستا له کۆماری ئیسلامی ئێراندان به زووترین کات وڵاته‌كه‌ به جێ بهێڵن".

هه‌روه‌ها لە ستۆکهۆڵم، مالمێر شتاینەرگارد، وەزیری دەرەوەی سوید لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە رایگه‌یاندووه‌: "داوا له‌ هاووڵاتییانی سویدی ده‌كه‌ین کە ئێستا لە ئێراندان هه‌رچی زووه‌ وڵاته‌كه‌ جێبهێڵن و سه‌فه‌ر بكه‌نه‌وه‌ بۆ سوید،" چونكه‌ مانه‌وه‌ له‌ ئێران سه‌لامه‌ت نییه‌.

سربیا پێشتریش لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردبوو ئێران بەجێبهێڵن و گەشت بۆ ئەوێ نەکەن.

ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بەنیازە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو سێ ڕۆژدا بیخاتە بەردەم ئەمه‌ریکا، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی گرتنه‌به‌ری هەنگاوی سەربازی لە دژی ئێران دەکات.

هه‌روه‌ها ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو ماوەی 10 ڕۆژی بە ئێران دا بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتنێک و به‌ مه‌رجه‌كان رازی بێت، ئه‌گه‌ر نا رووبه‌ڕووی گرتنه‌به‌ری بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه‌.  

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.