ئه‌مرۆ شه‌ممه، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ گەرەنتییە ئەمنییە توندوتۆڵەکان بۆ کیێڤ.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: وەزیرانی بەرگریی ئەو پێنج وڵاته ئه‌وروپییه كه ڕۆڵی كارایان له ناتۆدا هه‌یه لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: "سه‌قامگیریی و ئاشتی خاكی ئۆکراینا و ئاسایشەکەی دەبێت بەشێکی جیانەکراوە بێت لەهەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ گەرەنتییە ئەمنییە توندوتۆڵەکان بۆ ئۆکراینا."
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: تۆكمه كردنی هێزە چەکدارەكانی ئۆکراینا هۆكارێكه بۆ گەرەنتیی ئەمنیی بۆ ئەوەی ئۆکراینا لە ئاشتیدا بژیت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.