ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆک کۆماری ئۆكراینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، ئەمه‌ریکا و ڕووسیا داوا دەکەن ئۆکراینا هێزەکانی بە تەواوی لە ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕەکە بێت.
زێلینسکی له دیمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئەمه‌ریکییەکان و ڕووسەکان دەڵێن ئەگەر دەتەوێت سبەی شەڕ کۆتایی بێت، لە دۆنباس دەربچن".
دۆنباس ناوچه‌یه‌كی پڕ بایه‌خه له‌ڕووی سامانی کانزاوه و كه‌وتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا و ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسک لەخۆدەگرێت.
سوپای ئۆکراینا تا ئێستاش 20%ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.