Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هۆلەندا دەکات

کوردستان TV
100%

لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی ونوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و شاندێکی یاوه‌ری سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هۆلەندای کرد و لە گەڵ گووشێ ئالتێس، بەرپرسی بەشی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەرپرسی دێسکی عێراق کۆبووه‌وه‌ .

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی،  پووختەیەکی لە دوایین پەرەسەندەکانی سیاسی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان خستە روو و سیاسەت و تێروانین حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر رووداوەکان و بارودۆخەکە خستە روو.  

رووداوەکانی ئەم دوایەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان و هەوڵەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی سەرۆک بارزانی بۆ دابیکردنی ئاسایش و سەقامگیری خرانه‌ به‌ر باس.

له‌ بەشێکی تری دیدارەکە هەردوولا هاورا بوون کە کێشەکان بە ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و گرنگە مافی کورد و پێکهاتەکانی تر لە دوارۆژی سوریا لە رێزیان لێبگیرێ.

لایەنی ئەوروپی سوپاس و پێزانینی خۆی راگەیاند بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی بۆ دابینکردنی ئاشتی و لێکتێگەیشتن و سەقامگیری لە ناوچەکە.

دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆتاییدا هەردوولا خوازیارییان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی هۆلەندا دووپات كرده‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.