ئه‌مرۆ شه‌ممه 21-2-2026، له شاری هه‌ولێر له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كۆمه‌ڵه‌ی بیركۆڵانی كوردستان له رێگه‌ی ده‌زگای ڕوانگه 25 كورسی جوڵاوی به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان "بیركۆڵان" داه‌به‌شكرد،
لای خۆیه‌وه، نيسان مه‌جيد سه رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بیركۆڵانی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه له مه‌راسیمێكدا له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای ڕوانگه 25 كورسی جوڵاو بۆ بیركۆڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابینكرا.
سه رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بیركۆڵانی كوردستان راشیگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م مانگه‌دا كورسی زیاتر له‌ڕێگه‌ی خێرخوازان و سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كان دابین بكه‌ن، چونكه خاوه‌ن پێداویستیی زۆر ماون كه ئه‌ندامن لای ئه‌وان و پێویستییان به كورسی جوڵاو هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.