دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا به نوسراوی فه‌رمی ته‌واوی ئه‌و باجه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌پاندنبووی به‌سه‌ر وڵاتاندا به نایاسایی ناساند و هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی دۆناڵد تره‌مپی به‌دوای خۆیدا هێنا و رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا هیوابه‌خش نییه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دواو ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی باجە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەکان "زۆر نائومێدکەر بووە".
هەروەها ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کە زۆر بێ هیوا بووە لە هەندێک لە ئەندامانی ئەو دادگایەی کە کۆنەپەرستان زاڵن به‌سه‌ری دا‌و پشتگیری لە بڕیارەکە دەکەن دژی کارنامە ئابوورییەکەی كابینه‌كه‌ی.
جگه له‌وه تره‌مپ گوتیشی : دادگای باڵا له‌ژێر كاریگه‌ریی كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان كار ده‌كات و بریار ده‌دات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.