Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

سەرۆک بارزانی: پاراستنی زمانی دایک ئەرکێکی نیشتیمانییە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، 21ی شوباتی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگی و پیرۆزیی زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەیی کردەوە.

سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "زمانی دایک بنچینەی ڕەسەنایەتی، ناسنامە، هۆشیاری و هاودەنگیی نەتەوەییە."

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی زمانی دایک تەنها پرسێکی کولتووری نییە، بەڵکو "ئەرکێکی نیشتیمانییە" لەسەر شانی هەمووان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە هەموو کوردستانیان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.