سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە کە هەموو پێکهاتەکان ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە: "زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە."
هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی تری گەلی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.