Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 10:43

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2-3) پلە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە دوێنێ.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نیمچە هەوردەبێت.
سەبارەت بە پلەی گەرما بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ.

پێشبینی پلەی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.