Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

لە قەرەداغ 4 سەرپێچیکار دەستگیرکران و دەست بەسەر 460 فەردە خەڵوزدا گیرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە دوو چالاکی جیادا لە سنووری بەکرەجۆ و قەرەداغ، توانییان 4 سەرپێچیکار بەتۆمەتی بڕینی دار و خەڵوزکردن دەستگیربکەن.

لە چالاکی یەکەمدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، لە سنووری گوندی (ژاڵەی سەروو) 3 سەرپێچیکاریان دەستگیرکرد. لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، دەست بەسەر 1 ئۆتۆمبێل و 460 فەردە خەڵوزی قەبارە مامناوەند، لەگەڵ بڕێکی زۆر داری بڕدراودا گیرا.

لەلایەکی تەرەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ لە کاتی گەڕان و پشکنیندا لە سنووری گوندی (گەڕەزیل)، توانییان سەرپێچیکارێک دەستگیربکەن کە هەستابوو بە بڕینی چەندین درەختی سروشتی لە جۆری (بەڕوو). لەو چالاکییەدا دەست بەسەر دارە بڕدراوەکان و 1 مشاری داربڕین و 1 تەوراسدا گیرا.

لە ئێستادا بۆ هەر چوار تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.