Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:52

ئه‌مه‌ریكا رێكارەکان به‌رامبه‌ر کۆچبەرانی نا یاسایی توندتر دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا دەسەڵاتەکانی کارمەندانی کۆچبەریی فراوانتر بکات بۆ دەستگیركردنی ئەو پەنابەرە یاساییانەی کە چاوەڕێی وەرگرتنی گرین کارت دەکەن، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێکارە نوێیەکان دژی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌.

 وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمه‌ریکا لە یاداشتنامەیەکدا کە پێشکەشی دادگایەکی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویسته‌ پەنابەران دوای ساڵێک لە چوونە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکوومی بۆ ئەوەی جارێکی تر وردبینی لە مەلەفە ئەمنیی و یاساییەکانیاندا بکرێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی سەلامەتیی گشتی و یەکخستنی ڕێكارەکانی وردبینییە لەگەڵ داواکارییەکانی تری وەرگرتندا.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: بەپێی یاسا به‌ركاره‌كانی ئەمه‌ریکا پەنابەران دەبێت دوای ساڵێک لە گەیشتنیان داواکاریی نشینگەی هەمیشەیی پێشکەش بکەن، بەڵام یاداشتنامە نوێیەکە دەسەڵاتی داوه‌ته‌ بەرپرسانی کۆچبەریی بۆ دەستبەسەرکردنیان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراو.

 ئەمەش نیگه‌رانیی چاڵاكوانانی ماڤی مرۆڤی له‌ وڵاته‌كه‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، چونكه‌ یاسا تازه‌كه‌ وەرچەرخانێکی گەورەیە لەو سیاسەتەی کە لە ساڵی 2010دا پەسەند کرابوو و تێیدا ڕێگری لە دەستبەسەرکردن یان دەرکردنی پەنابەران دەکرا بەهۆی وەرنەگرتنی نشینگەی هەمیشەییەوە.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان: ژمارەی دەستبەسەرکراوان لای ئاژانسی جێبەجێکردنی یاساکانی لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزیکەی 68 هەزار کەس، ئەمەش بە ڕێژەی 75٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.