ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19-2-2026، قایمقامی قه‌زای چۆمان رایگه‌یاند، به هه‌وڵی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی سۆران و ئیداره‌ی قه‌زای چۆمان توانرا رێگای سه‌ره‌كیی هامڵتۆن بكرێتەوە، كه ماوه‌ی دوو رۆژ بوو به‌هۆی داڕمانی شاخ له نزیك گوندی كه‌ورته داخرابوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: به هه‌وڵی تیمه هاوبه‌شه‌كان توانراوه رێگه له زیانی دارمانی شاخ له‌سه‌ر ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه بگیرێت و كۆتایی بە مەترسی زیاتری داڕمان بهێنرێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د بارزان عەلیكۆ قایمقامی قه‌زای چۆمان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: لە ئێستادا تیمەكان خەریكی خاوێنكردنەوەی ڕێگاكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە زووترین كاتدا ڕەوشی ڕێگاكە ئاسایی بكەنەوە.
راشیگه‌یاندووه: داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە هاریكاری تیمەكان بن ئەگەر ئیشێكی زۆر گرنگیان نەبێت هاموشۆی ئەم ڕێگایە نەكەن، هەرچەندە ڕێگای لادانی كاتی كراوەیە لە گوندی كەورتە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.