Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:07

لە بەردەڕەش دەست بەسەر هەزار لیتر شەربەتدا گیرا

کوردستان TV
100%

لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ لە شارۆچکەی بەردەڕەش دەستیان بەسەر بڕی هەزار لیتر شەربەتدا گرت کە ڕێکەوتی بەسەرچوونی لەسەر نەبووە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 18 ـی  شوبات، لیژنەکانی بەدواداچوونی بازاڕی سەر بە قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دا دەستیان بەسەر بارێکی شەربەتدا گرت کە هیچ ڕێکەوتێکی بەسەرچوونیان لەسەر نەبووە.

قایمقامییەتی بەردەڕەش ئاماژەی بەوە کردووە، شەربەتەکان بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە پارێزگای دهۆکەوە گواستراونەتەوە بۆ سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش، بەڵام پێش ساغکردنەوە و بڵاوکردنەوەیان لە بازاڕدا، دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی هەزار لیتر شەربەتەکە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەشدا گیراوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.