لە کەمپێکی کوردانی ئێزدی ئاگر کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و کەسێکیش بریندارە.
ڕۆژی سێشەممە 17ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 1:52 ـی شەو ژووری کۆنترۆڵ ئاگادارکراونەتەوە لە هەبووی ڕووداوێكی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی (باجد کەندالا) و دوو چادر ئاگریان گرتووە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی پێشابیر لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و کوژێندراوەتەوە.
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، بەرگریی شارستانی دەڵێت، کەسێک بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
کەمپی (باجد کەندالا) کەوتووەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و کوردانی ئێزدی تێیدا نیشتەجێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.