دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە چاودێری بینینی مانگ دەكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: سبەی سێشەممە رێكەوتی 17/2/2026 چاودێری بینینی مانگ دەكەین بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
لای خۆیەوە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریداوە سبەی سێشەممە چاودێری بینینی مانگ بكەن بۆ دیاریكردنی مانگی رەمەزان.
دوێنێ یەكشەممەش دادگای باڵای سعوودییه رایگهیاندبوو كە رۆژی سێشهممه چاودێری بینینی مانگ بكهن، داواشی لە هاووڵاتییان كردبوو ئەگەر به چاوی ئاسایی یاخود به ئامێر و تهلیسكۆب مانگیان بینی، پهیوهندییان پێوە بكەن.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی چاوەڕوان ناكرێت سبەی سێشەممە مانگ ببینرێت، سەنتەرەكە پێشبینی كردووە رۆژی پێنجشەممە یهكهم رۆژی مانگی رهمهزانی پیرۆزی ئهمساڵ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.