سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 14ـی شوباتی 2026، لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخی مرۆیيی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ وڵات کرا.
وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردايه‌تيى هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕێككه‌وتنى ديمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانيان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هيواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگيریى بۆ سووريا خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.