Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:49

كۆڕبه‌ندی میونشن: نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیان و دۆخی پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، له‌ په‌راوێزی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد گالاگەر وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا: دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران.

له‌ دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، گالاگەر ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیریی ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.