به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور بێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ش بارانبارین ده‌ست پێ بكاته‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێبشینیكراوی سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتیش‌دا بارانبارین بەشێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پلەکانی گەرمای سبه‌ش شه‌ممه کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاریكراوه:-
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.