Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

قوتابییەكی زانكۆ لە رووسیا تەقە لە هاوڕێكانی دەكات و سێ كەس دەكاتە قوربانی

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن لەلایەن قوتابییەكی كۆلیژ لەنێو زانكۆكەی خۆیدا لە باشووری رووسیا، كەسێك كوژرا و دووانی دیكەش بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە قوتابییەكی كۆلیژی پیشەیی لە شاری ئەنابا لە هەرێمی كرانسودار لە باشووری رووسیا بە چەك چووەتە نێو زانكۆكەیان و تەقەی كردووە، سەرەتا پاسەوانی زانكۆكە دەكوژێت كە هەوڵیداوە ڕووبەڕووی بێتەوە و پێشی لێ بگرێت، دواتر دوو قوتابی دیكەی هاوڕێی لە هەمان زانكۆ بە سەختی بریندار دەكات.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، تەقەكەرەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.

تەقەكەرەكە تەمەنی 17 ساڵانە و تا ئێستا روون نەبووەتەوە بۆچی هێرشی كردۆتە سەر زانكۆكەیان و تەقەی كردووە.

لە دانپێدانانە سەرەتاییەكانی پۆلیس، تۆمەتبارەكە دانی بەوەداناوە كە پێش ئەنجامدانی تاوانەكە، چەكەكەی لە یەكێك لە ناسیاوە نزیكەكانی دزیوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.