Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:10

مەترسی قەیرانی مرۆیی و کەمیی خۆراک شاری کۆبانێی دادەگرێت

کوردستان TV
100%

ماوەی دوو هەفتەیە گەمارۆیەکی توند خراوەتە سەر شاری کۆبانێ و تەواوی ڕێگاکانی هاتن و چوون بەڕووی شارەکەدا داخراون، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سەختی مرۆیی و کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکان.

کۆگاکان و دوکانەکانی شارەکە خەریکە لە کاڵا و خۆراک چۆڵ دەبن ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکان.

دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە دەرمانخانەکاندا کەمبوونەتەوە، بەتایبەت شیری منداڵان کە دەستکەوتنی بووەتە کارێکی ئەستەم.
 بەهۆی خراپیی بارودۆخەکەوە، لە نزیکەی 46 گوند دا پرۆسەی خوێندن پەکیکەوتووە و قوتابخانەکان داخراون.
خەڵکی شارەکە باس لەوە دەکەن کە ژیان لەوپەڕی ناخۆشیدایە و داوا دەکەن بە زووترین کات ڕێگاکان بکرێنەوە و هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە شارەکە.

هاووڵاتییانی کۆبانێ بانگەواز دەکەن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکوو دەستبەجێ فشار بخەنە سەر لایەنە گەمارۆدەرەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە مەترسیدارە پێش ئەوەی کارەساتی گەورەتر ڕووبدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.