ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه11-2-2026، گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە، ئەوەش دوای ئەو هۆشدارییانەی کە چەند مانگێکە پێی دەگات سەبارەت بە پیلانێکی گومانلێکراوی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر کە دەیکەنە ئامانج.
به گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی كۆلۆمبیا، شەوی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه هێلیکۆپتەرەکەی پێترۆ نەیتوانی لە شوێنی مەبەستی خۆی لە کەناراوەکانی دەریای کاریبی بنیشێتەوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌قه كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی كه‌سانی نه‌ناسراو له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی.
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا لە کۆبوونەوەیەکی حکوومەتدا کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ له رێگه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی دەگوازرایەوە گوتی: "بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەرەو قووڵایی دەریا ڕۆیشتین و گەیشتینە شوێنێک کە مەبەستمان نەبوو بۆی بچین، ئەوەش بۆ بۆ ئه‌وه بوو كه پارێزراو بین له مردن."
گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا له گوته‌كانیدا ناوی تاوانبارانی نه‌هێنا، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.