بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، 11ـی شوبات، بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
کەشناسی ڕاشیگەیاند: هەروەها بوونی تەمێکی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە تاوەکو پێش نیوەرۆ بەردەوامی دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سبەی پێنجشەممە، 12ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
هەروەها کەشناسی دەڵێت: لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانیهەروەها بە پێی پێشبینیەکان پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شارە و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 16 | 17 |
| سلێمانی | 14 | 15 |
| دهۆک | 15 | 14 |
| هەڵەبجە | 16 | 16 |
| زاخۆ | 15 | 14 |
| گەرمیان | 19 | 20 |
| چەمچەماڵ | 16 | 17 |
| پیرمام | 12 | 13 |
| حاجی ئۆمەران | 7 | 1 |
| سۆران | 11 | 12 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.