وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند بەهۆی شۆرتی کارەبا دوو فەرمانبەر توشی رووداوی سوتانی جەستە بوون.
ڕۆژی چوارشەممە، 11ـی شوبات، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئەرکی فەرمیدا، لە دوو کاتی جیاوازدا، بە هۆی رووداوی نەخوازراوی کارەباوە بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەکاتی بەستنی کێبڵی کارەبا بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێبڵی ناو وێستگەی کۆری ( ئەیوب ئیدریس ئیبراهیم) توشی روودای سوتانی جەستە بوو.
وەزارەت ڕاشیگەیاند: لە رووداوێکی دیکەدا، فەرمانبەر (جنید ملا فائز عبداللە) چاودێر لە وێستگەی کۆری بە هۆکاری تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکە توشی روودای سوتانی جەستە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.