لە بەغدای پایتەختی عێراق ئافرەتێك بەهۆی ژەهری مشك تووشی ژەهراویبوون دەبێت و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.
رووداوەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی شارەدێی رەشید سیافییە لە سنووری پارێزگای بەغدا روویداوە.
ئافرەتێكی لەدایكبووی ساڵی 2005 بەهۆی ئەوەی دانیشووی گوند بووە و مشك لە ماڵەكەیان زۆر بووە، بڕێك ژەهری بۆ مشكەكان داناوە.
بەگوێرەی وتەی كەسوكارەكەی، دوای دانانەوەی ژەهرەكان، ئافرەتەكە بێ ئەوەی دەستەكانی بشوات دەستی بە نانخواردن كردووە، بەهۆیەوە تووشی ژەهراویبوون بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هێزەكانی پۆلیس بە فەرمانی دادوەر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ئەوەی لە رووداوەكە دڵنیا ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.