Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:32

شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو ئۆتۆمبێلەكانتان داپۆشن رەنگە تەرزە ببارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان كە رەنگە ئەمشەو لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەرزە ببارێت، بۆیە ئامۆژگاری دەكات ئۆتۆمبێل و كەلوپەلەكان داپۆشن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: تۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن ئەمشەو لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز هەیە، لە هەندێك شوێن و ناوچە تەرزەی قەبارە بچووک بۆ مامناوەندی لەگەڵدایە.

راشیگەیاند: دەرکەوتنی هەوری ماماتۆس لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بارانبارینی باشی بەدوادادێت و درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی تری باشی بارانبارین ڕوو لە تەواوی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەروەها ڕایگەیاند: بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و کۆیە و دەوروبەری و گەرمیان ناوچەکانی باکوری خۆرهەڵاتی کەرکووک هەورەبروسکەی بەهێز و تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕی لەگەڵدایە لە بەشێک لەناوچەکانی بادینان و سنووری ئیدارەی سۆران ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمە و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵدایە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژەی بەوەش دا: کاریگەری ئەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە تاوەکو سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت ناوبەناو بە پچڕپچڕی ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها لەچیا زۆر بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.