Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:43

فڕۆكەیەك دەكەوێتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی بە پەرجوو رزگاریان دەبێت

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی سۆماڵ ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەیەك دوای فڕینی بۆ ماوەی تەنیا 15 خولەك، بەهۆی كێشەیەكی هونەری دەكەوێتە خوارەوە، سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی بە پەرجوو (موعجیزە) رزگاریان بوو.

فڕۆكەكە تایبەت بووە بە كۆمپانیای (ستار سكای) و لە مەقدیشۆی پایتەختی سۆماڵ هەڵساوە بەرەو شاری گالكێو لە بەڕێكەوتووە.

میدیاكانی سۆماڵ بڵاویان كردەوە: دوای فڕینی بۆ ماوەی تەنیا 15 خولەك، فڕۆكەكە بەهۆی بوونی كێشەیەكی هونەری هەوڵی گەڕانەوە و نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانە داوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و لە قەراغ دەریا و لە نزیك فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە.

فڕۆكەكە بەشێوەیەكی گشتی 55 سەرنشینی تێدابووە كە سەرجەمیان بە پەرجوو لە رووداوەكەدا رزگاریان بووە.

بەرپرسانی فڕۆكەخانەی مەقدیشۆ رایانگەیاندووە كە لە رووداوی كەوتنەوەخوارەوەی فڕۆكەكەدا هیچ كام لە دەستەی فڕۆكەوان و سەرنشینان نەبوونەتە قوربانی و هەموویان سەلامەتن بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.