بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری ئاشکرا کرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە "ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت .باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە
سەبارەت بە سبەی چوارشەممە بەرێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد: " ناجێگیری لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ئاسمان بەردەوام هەوری دەبێت , باران بارین بە شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان ,ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە سنووری ئیدارەی سۆران باران بارینی بە لێزمەی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە .ناوچە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت"
هەروەها سەبارەت بە پلەی گەرما رایگەیاند: سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
| ناوچە | ئەمڕۆ | سبەی |
| هەولێر | 17 | 15 |
| پیرمام | 10 | 10 |
| سۆران | 14 | 12 |
|
حاجی ئۆمەران |
9 | 7 |
| سلێمانی | 15 | 13 |
| چەمچەماڵ | 17 | 15 |
| هەڵەبجە | 18 | 16 |
| دهۆک | 15 | 14 |
| زاخۆ | 13 | 13 |
| ئاکرێ | 13 | 13 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.