وەزارەتی نەوتی عێراق روونكردنەوە لەبارەی ئاگرەكەی ئەمشەوی پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی ئاگرەكە كارمەندێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەمشەو لە كاتژمێر 7:45ی ئاگر لە یەكێك لە مزەخەكانی پاڵاوگەی بێجی 2 لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە.
راشیگەیاند: تیمەكان لە كاتژمێر 8:15ی شەو توانییان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش، وەزارەتی نەوت رایگەیاند: ئاگرەكە لە كاتی كاركردن لە مزەخەی یەكەیەكی عەمباركردن كەوتۆتەوە كە كاری ئاسایی رۆژانەی كارمەدانی پاڵاوگەكە بووە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی ئاگرەكە بەداخەوە كارمەندێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەست دا و 13ی دیكە بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.