Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:02

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی محەمەد ئەمین بۆزارسلان بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی نووسەر، لێکۆڵەر و نیشتمانپەروەری ناسراوی کورد، "محەمەد ئەمین بۆزارسلان" کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "بۆ کۆچی دوایی نووسەر، لێکۆڵەر و نیشتمانپەروەری هێژا محەمەد ئەمین بۆزارسلان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری محەمەد ئەمین بۆزارسلان کرد لە خزمەتکردنی فەرهەنگی کوردی و گوتی: "محەمەد ئەمین بۆزارسلان بە خزمەت و بەرهەمە بەنرخەکانی، ڕۆڵێکی گەورەی لە پاراستن و پێشخستنی زمان و وێژەی کوردیدا گێڕا، شوێنەواری ئەو هەمیشە لە یادماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێت و سەبووری و دڵنەوایی بۆ بنەماڵە و دۆستانی بخوازێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.