Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 21:53

سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی دەستی لەكاركێشایەوە

کوردستان TV
100%

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دەستی لە سەرۆكایەتی یانەكە كێشایەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكە كە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی كردەوە: خوان لاپۆرتا و 9 لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكە دەستیان لە پۆستەكانیان كشاندۆتەوە.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی لاپۆرتا، رافا یووستی جێگری یەكەمی سەرۆك بەشێوەی كاتی دەبێتە سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە تا رێكەوتی 1ی تەمووزی 2026 لە پۆستەكە بەردەوام دەبێت.

خوان لاپۆرتا /63 ساڵ/ بڕیاریداوە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە هەڵبژێرێتەوە.

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە لە رۆژی 15ی ئاداری داهاتوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە فەرمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی یانەكە لە رێكەوتی 1ی تەمووزی 2026 دەبێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.