ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9-2-2026، ئاژانسی کۆچبەری سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست لە کەناراوەکانی لیبیا 53 کەس گیانیان لەدەست داوه و ناسنامه‌ی به‌شێكی زۆری كۆچبه‌ران تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی كۆچبه‌ری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا به‌رده‌وامه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژمیاره‌ی گیان له‌ده‌ستدان زیاتر بێت له‌وه‌ی كه دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی شاهێدحاڵه‌كان هێشتا ده‌یان كۆچبه‌ری تر بێسەروشوێنن كه هه‌ر له به‌له‌مه‌كه‌دا بوونه و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
هێزی پۆلیسی ده‌ریایی لیبیا له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه: به‌هۆی هه‌ڵكشانی ده‌ریا و ناجێگیریی كه‌شوهه‌وا ئه‌و به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌ران وه‌رگه‌ڕاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.