ئەمڕۆ دووشەممە 9-2-2026، وەزارەتی بازرگانی حكوومه‌تی عێراق بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو کەسانەی ڕەتکردەوە کە مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌كه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندووه: "ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا نا فەرمییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بەوه‌ی حکوومەت به‌شه خۆراكی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕێت كه داهاتی مانگانه‌یان له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتره دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه."
وەزارەتی بازرگانی عێراق راشیگه‌یاندووه: "ئەم هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و دووپاتیشی کردەوە کە سیستەمی بەشەخۆراکی مانگانە بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە."
داواشی لە هاووڵاتییان کرد نەکەونە داوی پڕوپاگەندەکان و زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرمییە باوەڕپێکراوەکان وەربگرن، وه‌كو ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌ت و حكوومه‌تی عێراق.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.