Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 13:37

زیاتر لە 15 هەزار خێزانی ڕۆژئاڤای کوردستان لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەند بوون

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) نوێترین ئاماری چالاکییە مرۆییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

 بەپێی ڕاپۆرتەکە تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی شەوی 8ـی شوباتی 2026، بە گشتی 367 بارهەڵگر لە هاوکارییەکان گەیشتوونەتە ڕۆژئاڤای کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکی بەرفراوانی لە بوارە جیاوازەکاندا گەیاندووەتە خەڵکی ناوچەکە.

 

کەرتی خۆراک و پێداویستییەکان

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تاوەکو ئێستا 89,670 ژەمی خواردنی گەرم دابەشکراوە. ئەم هاوکارییانە لەڕێگەی 483 قوتابخانە و 34 مزگەوتەوە گەیەنراونەتە سوودمەندبووان.

 هاوکات، لە کەرتی هاوکارییە هەمەجۆرەکاندا، 15,195 خێزان سوودمەند بوون، کە پرۆسەی دابەشکردنەکە لە 314 قوتابخانە، 13 مزگەوت و 13 گوند ئەنجامدراوە. هەروەها 1,416 خێزانی ئاوارەی عەفرینی کە لە دەرەوەی قوتابخانەکان نیشتەجێن، هاوکارییان پێگەیشتووە.

 

کەرتی سوتەمەنی و وزە

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی 332,492 لیتر سوتەمەنی (مازوت)ـی بەسەر 9,064 خێزاندا دابەش کردووە. ئەم پرۆسەیە لەڕێگەی 241 قوتابخانە و 12 مزگەوتەوە بەڕێوەچووە.

 

تیمە تەندروستییەکان

تیمە پزیشکییەکانی دەزگاکە توانیویانە خزمەتگوزاری بگەیەننە 7,952 کەسی سوودمەند. ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییانە لە نێو 84 قوتابخانەدا پێشکەش کراون.

 

ناوچەی سوودمەند

هاوکارییەکان ناوچەکانی (قامشلۆ، دێریک، حەسەکە، گڕکێ لەگێ، تربەسپی، عامودا و دێربێسی)ـیان گرتووەتەوە. هەر لە چوارچێوەی گەیاندنی هاوکارییەکان، هەلی کار بۆ 906 کەس لە خەڵکی ناوچەکە دابین کراوە.

 

ئەم ئامارانە جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پشتیوانیکردنی لێقەوماوان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.