Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:26

کەشناسی: نمەباران و بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی 48 کاتژمێی داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، نمەباران و بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ڕۆژی دووشەممە،9ـی شوبات بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات.

پلەی گەرما بەگشتی 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە، 10ـی شوبات بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەروەها رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.