Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:02

سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو پزیشکە دەرچوو کە هاوسەرەکەی لە مووسڵ سووتاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 8-2-2026، دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ پزیشکێک دەرکرد کە له‌ ماوه‌ی رابردوودا هاوسەرەکەی لە شاری مووسڵ سووتاند بوو.

ئاژانسی هەواڵی عێراقیبڵأویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌  ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە راگەیەندراێکدا رایگه‌یاندووه‌: "دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار (ئیسماعیل عەتیە کەرجی) دەرکردووە کە پیشەی پزیشکییه‌، بەهۆی تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی بە ناوی (ئیسرا عەزام سلێمان) کە ئەویش پزیشک بووه‌ دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە شاری مووسڵ سووتاند بووی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌ش هاتووە: تاوانبارەکە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2025، ماددەی بەنزینی کردووە بە هاوسەرەکەیدا کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، پاشان بە ئەنقەست ئاگری تێبەرداوە.

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئافره‌ته‌كه‌ له‌و كاته‌دا به‌ڵام بێ هوده‌ بووه‌، تا دواجار لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ 2026 بەهۆی سەختی ڕێژەی سووتانه‌كه‌ی كه‌ زۆربەی بەشەکانی جەستەی گرتبووه‌وه‌، گیانی لەدەستدا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.