Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

لە هەڵەبجە تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە تەمەنی 14 ساڵە و لە ناوشاری هەڵەبجە دوو ماتۆڕسکیلی دزیوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ڕۆژی یەکشەممە 8ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە لە بەشی نەهێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناو شاری هەڵەبجە لێ دزراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوەکان توانراوە تۆمەتبارێک بە ناوی (ڕ. س. ض)  تەمەن 14 ساڵ دەستگیر بکرێت کە دانیشتووی هەڵەبجەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446  یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.