Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

لە هەولێر دیداری وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیە بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە دیداری وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدوولا کرایەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 8ـی شوبات پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دیپلۆماسی و کەرتی تایبەت دیداری وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیا بەڕێوەچوو.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندی توند و تۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی و باس لە دۆخی ئابووری و زەمینەی گونجاو و دەرفەتی وەبەرهێنانی سەرمایەداران و ئالیەت و هەنگاوەکانی کاری هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی دووپایکرایەوە.

هاوکات جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدوولا کرایەوە هەروەها هەموو ئەو زەمینەسازیەش لە تێروانینی ستراتیژی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هاتۆتە دی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.