یانەی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوبوونەوەی هەواڵ و دەنگۆیەک سەبارەت بە پشتگیری دارایی لایەنێک بۆ یانەکە ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت، سەرۆکی حکوومەت هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەی هەولێر.
یانەی وەرزشیی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، لایەنێک پشتگیری دارایی تیپی تۆپی بالەی یانەکە دەکات، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یانەکە کراوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی یانەی وەرزشیی هەولێر؛
روونکردنەوە..
دەستەی کارگێری یانەکەمان هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە سەبارەت بە هاوکاریکردنی تیپی تۆپی بالەی یانەکەمان لەلایەن لایەنێکی دیاریکراو.
جەنابی سەرۆکی حکومەت رێزدار "مەسرور بارزانی" هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەمان بە درێژایی حوکمی جەنابیان جگە لە پاڵپشتی مۆراڵی یانەکەمان زۆرترین پاڵپشتی دارایی کراوە.
بۆیە ئێمە لەیانەی هەولێر هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە ، لە ئێستادا یانەکەمان لەسەر ئاستی هەموو یارییەکان و چالاکیەکان لە ریزەکانی پێشەوە ململانێ دەکات ، ئەمەش بەهۆی پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتە کە جەنابیان لەهەمووان زیاتر خەمخۆر و هاندەری وەرزش و وەرزشدۆستان بووە ، بەبێ جیاوازی دەستی یارمەتی و پاڵپشتی بۆ هەموو یانەکانی کوردستان درێژکردووە.
ئێمە سەرەرای رەتکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکەین کە ئێستا لەسایەی سێبەری حوکمی جەنابیان و حکومەتە خۆڕاگرەکەی یانەکەمان کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات.
یانەی وەرزشی هەولێر
٧ـی شووباتی ٢٠٢٦
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.