سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە و ئامانج لە سەردانەکەشی تاوتوێکردنی دانوستاندنەکانی ئەمریکایە لەگەڵ ئێران.
ڕۆژی شەممە 7ـی شوبات، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەچێتە کۆشکی سپی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ پێیوایە، هەر جۆرە دانوستاندنێک لەگەڵ ئێران، دەبێت سنووردارکردنی مووشەکە بالیستییەکان لەخۆبگرێت.
نووسینگەکە باس لە مەرجێکی دیکەش دەکات: "پێویستە پاڵپشتییەکان بۆ میحوەری ئێران ڕابگیرێن و سڕ بکرێن، کە مەبەست لێی ئەو گرووپە چەکدارانەیە لە ناوچەکەدا لەلایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.