Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

هاووڵاتییه‌ك لە پڕۆژەی ئاوی خورماتوو خنکا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7-2-2026، هاووڵاتییه‌كی تەمەن 25 ساڵ، کە خوێندکاری پۆلی شەشی ئامادەییه‌ و دانیشتووی قەزای داقووقە، لە پڕۆژەی ئاوی خورماتوو خنکا.

​بەپێی زانیارییەکانی كوردستان تیڤی، ئەم لاوه‌ ناوی  عەلی جەبارە و لە نەتەوەی عەرەبە، بە مەبەستی میوانداری سەردانی ماڵی پورەکەی کردووه‌ لە خورماتوو.

لە کاتی چوونی بۆ سەر پڕۆژەی ئاوەکە داوای لە براکانی کردووە وێنەیەکی بۆ بگرن وەک یادگاری، بەڵام بەداخەوە لەو ساتەدا پێی دەخلیسکێت و دەکەوێتە ناو ئاوەکە و دەخنکێت.

دواتر تەرمەکەی لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتنی فەجی 7 دەرهێنراوه‌ و ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.