Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

ڕێگەی (ئێتیت - باعەدرێ) 75٪ کارەکانی تەواو بووە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاجیاکان، کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی (ئێتیت - باعەدرێ) لە پارێزگای دهۆک گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی.

ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ناوچەکە، بە خێراییەکی نموونەیی جێبەجێ دەکرێت.

ڕێگەکە 26 کیلۆمەتر درێژە و 10 ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لەخۆ دەگرێت، کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و بازرگانی دەکات.
بۆ ئەم مەبەستە بڕی 135 ملیار دینار تەرخان کراوە.

تا ئێستا 75٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.

بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکان، کارەکان بە ڕێژەی 30٪ لە پێش کاتی دیاریکراوی خۆیانەوەن، و پرۆژەکە لەوادەی خۆی زێراتر تەواو دەکرێت.

ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتر بە شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.