Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری نوێی هاوکارییەکانی لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی ڕۆژئاڤای کوردستان. بەگوێرەی نوێترین ئامار کە تا بەرەبەیانی 6ی شوباتی 2026 تۆمارکراوە، پڕۆسەی دابەشکردنی پێداویستییەکان بە چڕی بەردەوامە و هەزاران خێزان لێی سوودمەند بوون.

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم خزمەتگوزارییانەیان پێشکەش بە رۆژئاڤای کوردستان کردووە:

کۆمەکی گشتی: گەیاندنی 361 بارهەڵگر هاوکاری (خۆراک، کەلوپەلی ناخۆراکی، پزیشکی و سووتەمەنی).

سوودمەندبووان: 12هەزار و 526 خێزان هاوکارییان پێگەیشتووە.

سووتەمەنی: دابەشکردنی 325 هەزار و 852 لیتر سووتەمەنی بەسەر 8 هەزار و 908 خێزاندا.

خۆراک: دابەشکردنی 73 هەزار و 12 ژەمە خۆراکی گەرم.

کەرتی تەندروستی: چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ ٧ هەزار و ٩١٩ کەس.

هەلی کار: ڕەخساندنی 731 هەلی کار لە چوارچێوەی پڕۆژەکاندا.

ئەم هاوکارییانە شارەکانی (قامشلۆ، دێرک، گركێلەكێ، تربەسپی، عامودا، دێربێسیێ، حەسەکە و عەفرین)ی گرتووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.