ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7-2-2026 ، میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویان كرده‌وه كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆدا تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی ته‌واوی ئۆكراینا به شاری كیێڤیشه‌وه به ته‌واوی پچڕاوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رووسیا له رێگه‌ی هێرشێكی چڕی ئاسمانی تۆڕی كاره‌بای گشتیی له‌و وڵاته كرده ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: هێرشێکی بەرفراوانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
جێی باسه، هه‌فته‌ی رابردوو كۆشكی كرێملین به ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هێزه‌كانی رووسیا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه كیێڤ به مه‌رج و داواكارییه‌كانی مۆسكۆ رازی ده‌بێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.