Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ یەکگرتووی ئیسلاميی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 32ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیندار و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد. لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم ستایشی ڕۆڵی یەکگرتووی کرد لە چەسپاندنی کولتووری ئاشتیخوازی و پێکەوەژیان و جەختی لە گرنگیی تەبایی و پێکەوەکارکردنی لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامی پیرۆزبای سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

يادى (32) ساڵه‌ى ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، به‌ گەرمى له‌ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو پيرۆز دەکەم. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە چەسپاندنی کولتووری ئاشتیخوازی، پێکەوەژیان و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانيدا هەبووە. بەشداریکردنی کارای لە پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان، مايه‌ى ڕێز و پێزانینن.

لەم یادەدا، جەخت لە تەبایی و پێکەوەکارکردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانمان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.