Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 01:40

نێچیرڤان بارزانی: پابەندین بە بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سێیەمین ساڵیادی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیادا، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دووپاتکردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: "لە سێیەمین ساڵیادی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیادا، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانیان و هەموو ئەوانەی بەهۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەوە زیانیان پێگەیشتووە، دەردەبڕین."

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد و نووسیویەتی: "دەستخۆشی لە سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتەکەی دەکەم بۆ سەرکردایەتی و دڵسۆزییان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونم بە بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و کارکردن پێکەوە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکانمان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.